شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەشی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 20-1-2025، زۆربەی کات ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات ڕێژەکەی زیاتر دەبێ. لەشاری سلێمانییش پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێ بۆ ماوەیەکی کورت خایەن، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان پاشان لەکاتەکانی درەنگدا کاریگەری کۆتاى دێت ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەش دا، پلەکانی گەرما 6 – 7 پلە و لەناوچە شاخاوییەکان 8 – 10 پلە نزم دەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی سێشەممە، 21-1-2025، ئاسمان ساماڵ و سارد بێت، لەگەڵ دروست بوونی شەختە زیاتر لەناوچە بەرزەکان، هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوو. هەروەها پلەکانی گەرما بەرز 4 - 6 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی 9 پلەى سیلیزى
دهۆک 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران -3 پلەى سیلیزى
سۆران 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان 12 پلەى سیلیزى
بارینی بەفر و باران لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
بەفر بارین لە پیرمام
بەفربارین لە گوندی مێرگەپان لە ناحیەی سورداش