شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی دێت و پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە

وادەی کۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە ڕاگەیەنرا کە هەرێمی کورستانی گرتووەوە و پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.
دووشه‌ممه، 20ـی كانوونی دووه‌می 2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سبەینێ سێشەممە، 21-01-2025، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی هه‌تاو ده‌بێت و كۆتایی به شه‌پۆلی به‌فر و بارانه دێت.
ئەو کەشناسە باسی لەوەش کرد، به‌هۆی مانه‌وه‌ی بارسته هه‌وا سارده‌كه و بارینی به‌فره‌وه، سبه‌ینێ سێشەممە، پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم دەبنەوە، به تایبه‌ت له كاتی شه‌ودا كه پێشبینی ده‌كرێت چه‌ند پله‌یه‌ك بچێته ژێر سفری سلیزییه‌وه.
محەممەد کەمال ئەوەشی خستە ڕوو، ئه‌گه‌ری شه‌خته و به‌ستن هه‌یه و تا كۆتایی هه‌فته ئه‌و سه‌رمایه به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕوونیشی كرده‌وه، خێرایی با لەنێوان 13 بۆ 17 کێلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.