بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، داوای کردووە سبەینێ پەرلەمان بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆبێتەوە.

سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، داوای کردووە پەرلەمان ڕۆژی چوارشەممە کۆببێتەوە بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، کۆبوونەوەکەش درێژکراوەی کۆبوونەوەی پێشووە کە بە کراوەیی هێڵدراوەوتەوە، کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

هاوکات گوتیشی: سبەی دەرگەی هۆڵی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران دەکرێتەوە بۆ کۆبوونەوە، لە هەمان کاتدا دەبێت پەرلەمانتاران پابەندن بە یاسا و پەیڕەوی ناخۆ.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment