سەربازی زیاتری ئەمەریکی ڕەوانەی سنووری مەکسیک دەکرێن
بەمەبەستی ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی، سەرۆکی ئەمەریکا هەزار و 500 سەربازی دیکە ڕەوانەی سنووری مەکسیک دەکات.
کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی وڵات و ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی، هەزار و500 سەربازی دیکە ڕەوانەی سنووری مەکسیک دەکات.
سەربازەکانیش پێکهاتوون لە 500 مارێنز، تیمی هەلیکۆپتەر، هەواڵگری.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش داوە، بە ناردنی ئەم سەربازانە، ژمارەی سەربازەکانی سەر سنووری مەکسیک بۆ 3 هەزار و 700 سەرباز بەرزدەبنەوە.
دۆناڵد ترەمپ ڕاستەوخۆ دوای سوێندخواردنی وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، ژمارەیەک بڕیاری واژۆ کردن، یەکێک لەو بڕیارانەش ڕێگریکردنە لە کۆچی نایاسایی.