فوئاد حوسێن: سەقامگیریی سووریا فاکتەرێکی گرنگە بۆ ئاسایشی ناوچەکە
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەقامگیریی دۆخی ئەمنی لە سووریا، فاکتەرێکی گرنگە بۆ ئاسایشی ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، فوئاد حوسێن، "وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراویزی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس لەگەڵ ئیگناسیۆ کاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسرا کۆبووەوە."
ئاماژەی بەوەش دا، لە دیدارەکەدا باسیان لە "دواین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، هەروەها تیشکیان خستە سەر پێشهاتە سیاسییەکانی سووریا".
فوئاد حوسێن جەختی کردەوە کە "سەقامگیری دۆخی ئەمنی لە سووریا فاکتەرێکی گرنگە بۆ ئاسایشی ناوچەکە"، گوتیشی، " ئاسایشی سووریا و سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە ئاشتی ناوچەیی هەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، داوای لە کۆمپانیا سویسریەکان کرد، "بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق بکەن".