دیمیتری پیسکۆڤ: ڕووسیا ئامادەیە دیالۆگ لەگەڵ ئەمەریکا بکات

دوای لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا، گوتەبێژی کۆشکی کرێملن گوتی، مۆسکۆی ئامادەیە بۆ دیالۆگ لەگەڵ واشنتن.
پێنجشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2025، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبیژی کۆشکی کرێملن ڕایگەیاند، "مۆسکۆ لەسەر بنەمایی یەکسانی و ڕێزگرتن لە یەکتر ئامادەیە دیالۆگ لەگەڵ واشنتن بکات."
لە بارەی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە ڕایگەیاندبوو، ئه‌گه‌ر ڕووسیا ده‌ستبه‌جێ ململانێ و شه‌ڕی "گه‌مژانه"ـی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕانه‌گرێت، سزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، پیسکۆڤ ئاماژەی دا، هیچ بە لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرسام نەبووە، شتێکی جیاوازی تێدا نەبینیوە.
گوتەبێژی کۆشکی کرێملن باسی لەوەش کرد، هەر لە خوولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپ بۆیان دەرکەوتوە کە ئەو سەرۆکەی ئەمەریکا ئارەزووی سەپاندنی سزای هەیە، بەڵام ڕووسیا لە نزیکەوە چاودێری ئەو بارودۆخە دەکەن.
كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ـی ئه‌مه‌ریكی له سه‌رچاوه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی گواستبوویەوە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یاریده‌ده‌ره‌كانی ڕاسپاردبوو دوای چه‌ند ڕۆژێك له ده‌ستبه‌كاربوونی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن ڕێك بخه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كردووه، گوتوویه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ڕێكخستنی دیدارێكی دووقۆڵی له نێوان تره‌مپ و پوتیندا كه ئامانج لێی دانانی سنوورێكه بۆ جه‌نگیی ئۆكرانیا.