ڕووسیا خواستی دەست پێ کردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا هەیە

دوای کشانەوەی لە ڕێککەوتننامەی سنوردارکردنی ئەتۆمی بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە، گوتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، مۆسکۆ خواستی ئەوەی هەیە لەگەڵ ترەمپ بگەڕێتەوە ناو ڕێککەوتنەکە.
هەینی 24ـی کانوونی دووەمی 2025، دیمیتری پسیکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، مۆسکۆ خواستی دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی سنووردارکردنی ئەتۆمی هەیە.
ساڵی 2023 مۆسکۆ لە ڕێککەوتننامەی "NEW START" بۆ سنووردارکردنی چەکی ئەتۆمی كشایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کە کێشە لە پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە دروستبوو.
ڕێککەوتننامەی"NEW START" لە ساڵی 2010 لەنێوان ئەمەریکا و ڕووسیا بۆ سنووردارکردنی ژمارەی کڵاوەی ئەتۆمی و مووشەکەکان واژۆ کرا ، بەڵام بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا مۆسکۆ لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە.