مەزڵووم عەبدی: پێویستە حکوومەتی سووریا نوێنەرایەتی هەموو لایەک بکات

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، یەکخستنەوەی هێزەکان لە نێو وەزارتی بەرگریی سووریا پێویستی بە پلانێکی ورد و کاریگەر هەیە، هەروەها دەبێت حکوومەتی سووریا دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموویان مسۆگەر بکات.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، پێشوازیی لە هەوڵەکانی گییەر پیدەرسن بۆ سەرخستنی و پشتگیریکردنی پرۆسەی سیاسی لە سووریا دەکەین
هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پرسی ڕۆژئاوا و یەکخستنەوەی هێزەکان لە نێو وەزارتی بەرگریی سووریا پێویستی بە پلانێکی ورد و کاریگەر هەیە، کە ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ لێکتێگەشتنی زیاتر و یەکگرتووی سووریا کە ڕەنگدانەوەی فرە پێکهاتەیی بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستیان بە حکوومەتێکە نوێنەرایەتی هەموو لایەک بکات و دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموویان مسۆگەر بکات.
We welcome UN Envoy @GeirOPedersen statements and support efforts toward a successful political transition.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) January 24, 2025
The issue of North and East Syria and the integration of our forces within the Syrian state requires a well-thought-out approach that paves the way for a comprehensive…