لاڤرۆڤ: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا ئامادەی گفتوگۆی کراوەین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مۆسكۆ ئاماده‌ی هه‌ر گفتوگۆیه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ڕووسیا به‌تایبه‌تی ئه‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا له خاكی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
هه‌ینی، 24ـی كانوونی دووه‌می 2024، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا و له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكاندا كراوه‌یه.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مۆسكۆ خوازیاره سه‌باره‌ت به بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا كه ده ساڵه له خاكی سووریادان، گفتوگۆی بونیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا بكات.
لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌ش كردووه، ده‌كرێت بۆ له‌مه‌ودوا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا ببنه ناوه‌ندی دابه‌شكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ گه‌لی سووریا.
لاڤرۆڤ پێشتر له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا گوتبووی، تا ئێسته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا هیچ داواكارییه‌كیان سه‌باره‌ت به داهاتووی بنكه سه‌ربازییه‌كان له‌و وڵاته پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام ده‌شكرێت بابه‌تێك بێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.