148 خێزانی عێراقی له‌كه‌مپی هۆل گه‌ڕێندرانه‌وه‌ بۆ وڵاتەکە

کەمپی هۆل
کەمپی هۆل

مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند، بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی عێراق 148 خێزانی عێراقی گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.

شەمەمە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، مێدیاکانی سووریا، هەواڵی گەڕانەوەی ژمارەیەک خێزانی عێراقییان لە کەمپی هۆل بۆ وڵاتەکە بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجام دراوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، 578 كه‌سی دیکەش به‌ 20 كاروان له‌ كه‌مپی هۆل لە ڕۆئاوای کوردستانە‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ عێراق.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، تاوه‌كوو ئێستا چوار هه‌زار عێراقییان له‌ سووریاوه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق و 20 هه‌زار دیكه‌ش هێشتا له‌ كه‌مپه‌كه‌دا ماون.