وەزیری بەرگری ئەمەریکا: ئاشتی لەڕێگەی هێز بەدیدێنین

پیتی هێیسس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا
پیتی هێیسس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا

پیتی هێیسس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دەڵێت: دۆناڵد ترەمپ ئەرکێکیانی پێ سپاردووە، ئەویش بەدەستهێنانی ئاشتییە لە ڕێگەی ئەو هێزەی هەیانە.

شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، لە نامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بۆ تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە، پیتی هێیسس، وەزیری بەرگریی دەڵێت: سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئەکێکی ڕوونی پێمان سپاردووە، ئەویش بەدەستهێنانی ئاشتییە لەڕێگەی هێز، دەشڵێت: ئەوە بە سێ ڕێگە بەدیدێنین، ئەوانیش زیندووکردنەوەی ڕۆحی جەنگاوەری، لەگەڵ بونیاتنانەوەی سووپاکەمان و دووبارە بەکارخستنەوەی سیاسەتی بەرگریی و وەڵامدانەوە.

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دەڵێت: ئێمە لەسەر زەوی و لە ئاسمان  بەرگریی لە نیشتمان دەکەین، لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی چین، لەگەڵ ئەوەشدا  پشتگیری لە کارە لەپێشینەکانی سەرۆک دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە.

دەشڵێت: ئێمە لە تەنیشت هاوپەیمانەکانمان دەوەستین با دوژمنەکانمان ئاگەدار بن.