تانکییەک لە پاڵاوگەیەکی سەر ڕێگای گوێر ئاگری گرت

ئەمڕۆ 26ـی کانوونی دووەمی 2025، تانکییەک لە پاڵاوگەیەکی سەر ڕێگای گوێر ئاگری گرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کاتژمێر 12:30 لە پاڵاوگەی ڕۆژ لە سەر ڕێگای گوێر لە هەولێر، تانکییەک کە فلۆرینی تێدا بووە ماددەی گەرمیان بەسەردا کردووە، لە ئەنجامدا ئاگری گرتووە."

شاخەوان سەعید ئاماژەشی دا، "چوار تیمیان لە شوێنی ئاگرەکە ئامادەبوونە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی، لەبارەی زیانی ئاگرەکە گوتی: "جگە لە سووتانی ئەو تانکییە، هیچ زیانێکی تری نەبووە."