نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی ئەمڕۆی نەوت
K24- هەولێر:
سەرەڕای زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەری زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا، نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی خواست بەرزبووەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 32 سەنت بەرزبووەوە و بووە 41 دۆلار و 37 سەنت.
هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساستش، بۆ 38 دۆلار و 97 سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوت دابەزینی تۆمار کرد و گەشبینییەکانی بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی لاواز کرد.