جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: دەمانەوێت کاریگەری هێز و گرووپەکانی دەرەوە سنووردار بکەین

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: دەمانەوێت کاریگەریی هێز و گرووپەکانی دەرەوە لەسەر عێراق سنووردار بکەین و ڕۆڵی خۆمان لە ناوچەکە بەهێزتر بکەین.

دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند "لاوازبوونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری خراپی لە سەر عێراق نابێت."

هەروەها ڕاشیگەیاند ''مەبەستانە ڕێگەیەکی دیبلۆماسی تایبەت بەخۆمان دروست بکەین و کاریگەری هێز و گرووپەکانی دیکە بەسەر عێراق سنووردار بکەین."

موحسین مەندەلاوی ئاماژەی بەوەش کردووە "عێراق دەستی کردووە بە بەهێزکردنەوەی ڕۆڵەکەی لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا، هەرچەندە ئێران دراوسێی عێراقە و پەیوەندی مێژوویی لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام پێگەی جوگرافی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکاندا پرسێکی جیاوازە." 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: ئێمە ئێستا وڵاتێکی سەقامگیرین، دەبینی کۆمپانییایە جیهانییەکان دێنە ئێرە و وەبەرهێنان دەکەن."