جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن

دووشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2025، لیوا هۆشمەند ڕەشید، جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بۆ ئیدارە و میرە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هاوکارییەکانی ئەمەریکا لە ڕووی مادی و لۆجستی و  چەک و پێداویستیەکانی سەربازی بۆ هیزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن و بەپێ ئەو خشتەیەی دانراوە هاوکارییەکان دەگەنە دەستمان.

دەشڵێت: "هۆی کەمبوونەوەی هاوکارییە ماددیەکە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مانگانە ژمارەی ئەو پێشمەرگانە زیاد دەکات کە هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە."

وەزارەتی پێشمەرگە پێشووتر ڕایگەیاندبوو، 37730 پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، لە هەمانکاتدا بەشێکی دیکەی پێشمەرگە لە ڕێگای سیستەمی بانکییەوە هاوکاریی وەردەگرن.