کییەر ستارمەر و دۆناڵد ترەمپ بەم نزیکانە کۆدەبنەوە

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و سەرۆکی ئەمەریکا بەم نزیکانە کۆدەبنەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووتەوە و تێیدا هاتووە، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە بەم نزیکانە کۆببنەوە.

هەروەها ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەبەوەش دەکات، لە پەیوەندییەکەدا هەر دوو سەرکردەکە، جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەریتانیا و ئەمەریکا کردوەتەوە.

بریارە یەکەم سەردانی دەرەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ بەریتانیا بێت.