وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم بەشێک لە خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نشینانه ده‌كاته‌وه كه فۆرمی تۆمارکردنیان لە پرۆژەی (هەژماری من) پڕ کردووتەوە و تا ئێستا نەیانگەڕاندووهتەوە بە زووترین کات بیگەڕێننەوە.
دووشه‌ممه، 27ـی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای لە سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نشینانه كردووه كه فۆرمی تۆمارکردنیان لە پرۆژەی (هەژماری من) پڕ کردووتەوە و تا ئێستا نەیانگەڕاندووهتەوە بە زووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکانەی فۆرمەکەیان لێ وەرگرتووە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی (هەژماری من)ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕ بکەنەوە و بیگەرێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانکە حکوومییەی فۆرمەکەیان تێیدا وەرگرتبوو، تاوەکوو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی (هەژماری من)ـیان وەرگرتووە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پرۆژەی هەژماری من بکەن بە ژمارە (1991). سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکوو 9:00 شەو بەردەستە.