کوردستان24 ناوی 500 دامەزراوی گرێبەستیی پارێزگای هەڵەبجە بڵاو دەکاتەوە

سێشەممە، 28-01-2025،  لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نووسراوی فەرمیی دامەزراندنی 500 فەرمانبەری سنووری پارێزگای هەڵەبجەی بە شێوەی گرێبەست دەرکرد. 

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "ئامانج لە دامەزراندنی ئەو 500 فەرمانبەرە بە شێوەی گرێبەست، بۆ دابینکردنی میلاکی پێویست بۆ دامودەزگانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و باشتر ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییانە." 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بە گوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019 لە ڕێکەوتی دەستبەکاربوونیانەوە، مووچە بۆ 500 دامەزراوە نوێیە خەرج دەکرێت و ڕێکارە کارگێڕییەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت، بەو مەرجەی هیچ مووچەیەکی دیکەی حکوومەتییان نەبێت.