وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: نهخشهی رێگەی گهشهپێدان دهستكاری كراوه
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێگەی گەشەپێدان بەو نەخشەیەی ئێستای هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، ئەمەش هۆکاری سیاسی لە پشتە.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: دەرکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گەشەپێدان پەیوەستە بە عەقڵیەتی مەرکەزی بەغداوە کە نایەنەوێت هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێز ببێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: نەخشەی ڕێگەی گەشەپێدان بە گوێرەی دیزاینی ئێستای هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، ئەمەش هۆکاری سیاسی لە پشتە.
بەپێی خشتەی کۆتایی ڕێگەى گەشەپێدان، بە 11 پارێزگادا تێدەپەڕێت، لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و لە خابوور کۆتایی دێت، درێژییەکەى 1200 کیلۆمەتر دەبێت، 10.5 ملیار دۆلار بە شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەدرێت و 6.5 ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکە دەبێت.