هاتووچۆی هەولێر لەبارەی کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەمشەو دوای کاتژمێر 12، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە ژمارەیەک چوارڕییانی هەولێر دەکەونە کار.

سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: ئەمشەو دوای کاتژمێر 12، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆی جێگیر، لەو چوارڕییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە بە شێوەی ئەزموونی (تێست) دەکەونە کار.

هاتووچۆی هەولێر، ئاماژەی بەوە دا، کامێراکان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەکەونە کار تا 7ـی 2ـی 2025، لە دوای ئەم ڕێکەوتە، سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستەمی سزادانی هاتووچۆ.

کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆمار دەکەن:

-نەوەستان لە چرای سووری ترافیک لایت. 

-لێخورڕن بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە ڕێگەی پێ دراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی چرای ترافیک لایت سەوزە.

-زیاتر هاتەنە پێش و تێپەراندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە چرای ترافیک لایت سوورە .