عێراق نزیکەی 400 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تەرخان دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نزیکەی 400 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تەرخان دەکات و دەیخاتە چوارچێوەی بودجەی ئەمساڵەوە. 

سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، باسم عەوادی گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، جیاوازی تەرخانکراو کە بڕەکەی  297 ملیار دینارە، بەپێی یاسای بودجە، بخاتە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق  ئاماژەی بەوەش کردووە، بەم هەنگاوە بڕی تەرخانکراو بۆ هەڵبژاردن دەگاتە 398 ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ ئەوەی سەرجەم تێچووەکانی هەڵبژاردن بگرێتەوە.