پێشبینی كۆمه‌ڵێك سیناریۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت کە عێراقیش دەگرێتەوە

چاودێران پێشبینی دەکەن، عێراق ڕووبەڕووی یەکێک لەو سێ سیناریۆیەی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ ببێتەوە، دوای ئەوەی هەوڵدەدات پڕۆژەیەکی نوێی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات.
له‌گه‌ڵ هاتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ سه‌ر دەسەڵات، پێشبینی كۆمه‌ڵێك سیناریۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، له‌وانه‌ش عێراق یه‌كێك ده‌بێت له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادایه و پێده‌چێت ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی سیاسی ببێته‌وه. له‌وانه‌ش پێشبینی ده‌كرێت، ئەمەریکا لە ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه فشار بخاته سەر عێراق و ئەم فشارە ڕەنگە بەرەو یەکێک لە سێ سیناریۆ ببات كه له ئایینده‌دا ڕووبدات، ئه‌وكات عێراق به‌ناچاری یه‌كێك له‌و سێ سیناریۆیه هه‌ڵده‌بژێرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و سیناریۆیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی شاره‌زای ستراتیژی ئاشكرای كردووه، ئەمەریکا پڕۆژەیەکی نوێی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه پێیه، تایبەتمەندی سەرمایەداری، دیموکراسی بە سیستەمی فرە حزبی و فیدراڵیی تێدایە. دەشڵێت: فشار لە سوودانی كراوه گرووپه چه‌كداره‌كان جڵه‌وگیر بكات، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئەمەریکا ناچار ده‌بێت هێز به‌كاربێنێت.
له‌باره‌ی سیناریۆكانی به‌رده‌م عێراق، هه‌یسه‌م هیتی، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی ئهكستهری به‌ریتانی ڕایگه‌یاندووه، عێراق ناچار ده‌بێت یەکێک لەو سێ سیناریۆیانە قبووڵ بكات، ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكارییه به‌مه‌رجی ئه‌مه‌ریكا، كه واده‌كات عێراق ده‌ستبه‌رداری ئێران بێت و به‌لای ئه‌مه‌ریكادا بشكێته‌وه. سیناریۆی دووه‌میش سه‌پاندنی سزای سووكه به‌سه‌ر به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی سیسته‌می سیاسی‌دا، كه هەندێک لایەن له پرۆسه‌ی سیاسی دوور ده‌خرێنه‌وه، هه‌رچی سیناریۆی سێیه‌مه ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی ڕیشه‌ییه له‌عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه، عه‌قیل عه‌باس، پسپۆڕی كاروباری سیاسی ئه‌مه‌ریكا بۆچوونی وایه، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به ئێرانه‌وه هه‌یه، به‌جۆرێك ئه‌مەریكا و ئێران له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان ڕێكنه‌كه‌ون، ئەوا سزای ئابووری بەکاردەهێنرێت، کە کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت، لەگەڵ ئه‌مه‌شدا هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپه چەکدارەکان ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.