ئۆلاڤ شۆڵز: پێشنیازی ترەمپ بۆ ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان ڕەت دەکەینەوە
ئۆڵاڤ شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانی دەڵێت: پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی کەرتی غەززە، بۆ ئۆردن و میسر ڕەتدەکەینەوە و بیرۆکەیەکی قەبووڵ نەکراوە.
شۆڵز لە لێدوانێکی دا، ڕایگەیاند، هەر هەوڵ و پلانێک بۆ ڕاگواستن و نیشتەجێکردنی خەڵکی فەڵەستین و دانیشتووانی کەرتی غەززە لە ئۆردن و میسر و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ڕەت دەکەینەوە.
گوتی: پشتیگیری لە هەڵوەشاندنەوەی دوو وڵاتانی فەڵەستین و ئیسرائیل دەکەینەوە بۆ ئەوەی هەردوو نەتەوە بە ئاشتەوایی بە یەکەوە بژین. هاوکات جەختیشی کردەوە لەوەی دەبێت، کۆتایی بە هەژموونی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە بێت و ئیدارەدانی کەرتەکە بخرێتەوە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فەڵەستین.
شۆڵز هەر لە قسەکانیدا گوتی: هاووڵاتییان هەست بە ئاشتی و سەقامگیری ناکەن، تا ئەو کاتەی لە داهاتووی خۆیان دڵینا نەبنەوە.
لەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا چووەتە کۆشکی سپی، دووجار جەختی لە پێشنیازی ڕاگواستنی دانیشتووانی غەززە بۆ وڵاتانی عەرەبی کردووەتەوە، بە تایبەت بۆ میسر و ئوردن. ئەمەشی وەک هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ ناوبردووە.
بەڵام حکوومەتی میسر ڕایگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەک ئێشنیازەکە ڕەتدەکەنەوە و قەبووڵی ناکەن، هەروا وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاندووە، هەر هەوڵێک بۆ نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکان یان گۆڕینی دیمۆگرافیا شانشینی ئوردن ڕەت دەکەنەوە.