وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتێكی دیكە راگەیەندرا
.
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكە و لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد: "رۆژی یه‌كشه‌مه 2020/6/28 مووچه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مانگی 2020/2 دابەش ده‌كرێت".
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی: "رۆژی دووشه‌مه 2020/6/29 مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 بۆ مانگی 2020/2 دابەش ده‌كرێت".
پێشتر د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە كوردستان24ی راگەیاندبوو، ئەمڕۆ شەمە 27/6/2020، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.