ترەمپ: گوانتانامۆ دەکەینە گرتووخانەی کۆچبەرانی نایاسایی

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ده‌كاته گرتووخانه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی؛ ده‌شڵێت، به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ئاسایشی ناوخۆ ڕاده‌سپێرێت بۆ ئاماده‌كردنی گرتووخانه‌كه.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، ده‌یه‌وێت گرتووخانه‌ی گوانتانامۆی سه‌ربازیی كه شوێنی زیندانیكردنی تۆمه‌تبارانی تیرۆره بكاته شوێنی زیندانیكردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕوونیشی كرده‌وه، به‌رپرسانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاسایشیی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی ڕاسپاردووه بۆ ئاماده‌كردنی ناوه‌ندیی وه‌رگرتن و پێشوازیكردن له 30 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گرتووخانه‌كه هه‌موو "تاوانبارن"ـی نایاسایی له خۆ ده‌گرێت.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ ئیمزای له‌سه‌ر یاسای "لێكن ڕایلی" كرد كه به ناوی ئه‌و قوتابییه 22 ساڵانییه ئه‌مه‌ریكییه كرا كه به ده‌ستی كۆچبه‌رێكی فه‌نزوێلایی كوژرا و یاساكه ڕێگه به ده‌ستگیركردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی تۆمه‌تبار به به دزی و تاوانی توندوتیژی ده‌دات.