ئەمەریکا..فڕۆکەیەک بە 64 سەرنشینەوە خۆی بە هێلیکۆپتەرێکدا کێشا

فڕۆکەیەکی سەر بەهێڵی ئاسمانیی ئەمەریکا نزیک فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن لە واشنتن دی سی لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا پێکیاندا دا.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند "فڕۆکە نەفەربەرەکە جۆری بۆمبارییە سی ئاڕ جی 700 بووە، 60 سەرنشین و چوار کارمەندی تێدا بووە، لە ویچیتای ویلایەتی کانساسەوە بەرەو واشنتن دی سی دەفڕی؛ سەعات پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، پێش نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن، لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی کە سێ سەربازی تێدا بووە، پێکیاندا داوە."
هەروا بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە ڕایانگەیاند، فڕۆکەکە نەفەرهەڵگرەکە تێکشکاوە و کەوتووەتە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە، غەواس و بەلەمی فریاگوزاری بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن. چەندان جەستەی قوربانییەکانی پێکدادانەکە لە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە دۆزراوەتەوە و چوار کەسیش بە زیندوویی دۆزراونەتەوە و ڕزگار کراون.
لە لای خۆیەوە پێنتاگۆن ڕایگەیاند هێلیکۆپتەرەکە سێ سەربازی ئەمەریکی تێدا بووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند "لە ڕووداوە ترسناکەکە ئاگادار کراومەتەوە، خوا لە ڕۆحی قوربانییەکان خۆش بێت."
