ترەمپ ئەو قوتابییانەی کە هاوسۆزی حەماسن دەنێرێتەوە وڵاتەکانیان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا (وێنە: AFP)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا (وێنە: AFP)

ترەمپ ئەو قوتابییانەی هاوسۆزی حەماسن و لە ئەمەریکا دەخوێنن، دەنێرێتەوە وڵاتەکانیان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانێکی بە ناوی ڕووبەڕووبوونەوەی "دژە سامییەکان" ئیمزا کرد و بە گوێرەی فەرمانەکەش، ئەو قوتابییە بیانییانەی لە زانکۆکانی ئەمەریکا دەخوێنن و بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانیی حەماس کردووە، دەنێردرێنەوە وڵاتەکانیان.

بە گوێرەی فەرمانە نوێیەکەی ترەمپ، وەزارەتی داد دەست بە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هەڕەشەکانی سەر کۆمەڵگەی جووەکان لە ئەمەریکا دەکات. 

ترەمپ لە پەیامێکی کورتدا ئاماژەی بەوە کرد "ئەو قوتابییە بیانییانەی لە ساڵی 2023 هاتنە سەر شەقامەکانی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیی حەماس، دەنێرینەوە وڵاتەکانیان."