بەرهەمی کونجیی ئاکرێ ساڵ بە ساڵ زیاد دەکات

شارۆچکەی ئاکرێ، دەوڵەمەندە بە چەندین بەروبومی کشتوکاڵی، بەپیتیی خاک و کەش هەواکەی بۆ کشتوکاڵ گونجاوە؛ کونجی، یەکێکە لەو بەروبوومانەی ساڵانە بەرهەمێکی زۆری لەو دەڤەرە هەیە.

پێنجشەممە، 30ـی کانوونی دووەمی 2025، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ساڵانە ڕووبەرێکی زۆری زەوی بە کونجی دەچێنرێت، ساڵ بە ساڵیش چاندنی کونجی زیاد دەکات، لە ساڵی 2023، 413دۆنم زەوی بە کونجی چێنراوە و بەرهەمەکەی 72تۆن بووە، بەڵام لە ساڵی 2024، زیادی کردووە بۆ 852دۆنم زەوی و 149 تۆن بەرهەمەکەی بووە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ، گوتیشی: بەشی زۆری زەویی چێنراو بە کونجی، دەکەوێتە هەردوو شارەدێی گردەسێن و دینارتە، کونجیی بەرهەمهاتوو دەکرێتە تەحین و خواستێکی زۆری هاوڵاتییانی لەسەرە.

لە ئاکرێ ژمارەیەکی زۆری کارگەی تەحین هەیە و کونجییەکەی تام و چێژێکی تایبەتی هەیە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment