سەرۆک وەزیرانی میسر گەیشتە عێراق
سەرۆک وەزیرانی میسر گەیشتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ ببێتەوە و چەند ڕێککەوتنێک ئیمزا بکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-01-2025، مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزاری، گەیشتە بەغدا و لە لایەن ئەسیر گرێری، وەزیری بازرگانیی عێراقەوە پێشوازیی لێ کرا.
بڕیارە سەرۆک وەزیرانی میسر لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆ ببێتەوە.
بەگوێرەی میدیای عێراق، ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی میسر بۆ عێراق، ئیمزاکردنی چەند ڕێککەوتنێکە لەنێوان بەغدا و قاهیرە لە بوارەکانی پەرەپێدان و ئاوەدانکردەوە.