میری قەتەر گەیشتە دیمەشق

پێنجشەممە، 30ـی کانوونی دووەمی 2025، میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، وەک یەکەمین سەرکردەی عەرەب گەیشتە دیمەشق.

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئیدارەی نوێی کۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع لەگەڵ میری قەتەر کۆ دەبێتەوە.

ڕۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2025، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە.

شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان گوتی: وڵاتەکەی لە یەکەم ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەدات.

ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی، ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ناوچە پارێزراوەکان لە سووریا ڕەت دەکاتەوە.