مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت

.

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكە و لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ یەكشەمە 2020/6/28 مووچه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگی 2020/2  دابەش ده‌كرێت. ھەروەھا سبەی رۆژی دووشه‌مه‌‌  2020/6/29 مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80‌ بۆ مانگی 2020/2 دابەش ده‌كرێت".

دوێنێ وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچە و یەكەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرا.