بەریتانیا: ململانێی سیاسی ھۆکارە بۆ دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە عێراق
"بە نەمانی کێشەی سیاسی قەیرانی ئابووری عێراق کۆتایی دێت"
K24 - ھەولێر
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا رایدەگەیەنێت، ئابووری عێراق كاتێك گەشە دەكات، كە كێشە سیاسییەكانی وڵاتەكە كۆتایی پێ بێت.
ستیڤن ھیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا لە تویتێكدا رایگەیاند، پێویستە سەرەتا چارەسەرێك بۆ كێشە ئەمنی و سیاسییەكان لە عێراق بدۆزرێتەوە، دواتر چاوەڕێی تۆماركردنی گهشانهوهی ئابووری و وهبهرهێنان بێت.
ھیكی لە تویتەكەیدا دهڵێت، لەھەر وڵاتێكدا ئەگەر كێشە سیاسییەكان چارهسهر نهكرێن، ئەوە زاڵبوون بەسەر تەحەدا ئابوورییەكان ئەستەم دەبێت. ئەمە لەكاتێكدایە عێراق ساڵانێكە بوونی میلیشیا و كێشەی ئەمنی و سیاسیی بوونەتە ھۆكار كە وەبەرھێنان و ھەلیكار و ھەروەھا گەشەی ئابووری لە وڵاتەكە نەمێنیت.