ئێران داوا لە عێراق دەكات ده‌روازه‌كانی پشته و شوشمێ به فه‌رمی بناسێنێت
.
K24 - ھەولێر
عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمان فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا، داوای له عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كرد، هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری پشته و شوشمێ له هه‌رێمی كوردستان بكرێنه فه‌رمی، به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به فه‌رمی ناسێندراون.
فه‌زڵی، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا ئاماژه‌یداوه، به فه‌رمیكردنی ئه‌م دوو ده‌روازه‌یه كارئاسانی زیاتری ده‌بێت، له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕییه بازرگانییه‌كان و سوودیشی بۆ هه‌دوو وڵات زیاتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها داواكارییه‌كی دیكه‌ی وەزیری ناوخۆی ئێران له هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، كاراكردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی سومار و خوسره‌وی بوو له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی كاری ده‌روازه سنوورییه‌كان.
بۆ فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا، وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاندووه، ده‌توانن ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق بكه‌نه 24 كاتژمێری، بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی زیاتر بڕه‌خسێت له‌به‌رده‌م چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.