"سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە عێراق شکست دێنێ"
.
K24 - ھەولێر
پرۆفیسۆر حەیدەر شەرع، سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدان و هاوکاری گەلان رایگەیاند، سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان شکستی هێناوە. نەیاتوانیوە بەگوێرە پێویست ھاوكاری دارایی عێراق بكەن.
سندووقی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدان داوا دەکات، بەرپرسانی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی دەستلەکار بکێشنەوە، چونکە شکستیان هێناوە لە ئیدارەدانی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەیی خۆیشی پیشاندا هاوکاری عێراق بکەن، بۆ ئەوەی لەو قەیرانە رزگاری بێت.