ئاگادارییه‌ك له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه
.
K24 - سلێمانی
لە راگەیەندراوێكدا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، بازرگانان و پیشه‌سازان و خاوهنكاران ئاگادار دەكاتەوە كە سبەی دەوامی ئاسایی لە ژووری بازرگانی سلێمانی دەست پێدەكاتەوە.
لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ته‌واوی بازرگانان و پیشه‌سازان و خاوه‌نكارانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه 29\6\2020 ده‌وامی ئاسایی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ئاماژە بەوەشكراوە: "رۆژانه له كاتژمێر 08:30 به‌یانیه‌وه ده‌وام ده‌كرێته‌وه، سه‌رجه‌م بازرگانان و خاوهنكاران و پیشه‌سازان ده‌توانن سه‌ردانی ژووری بازرگانی سلێمانی بكه‌ن، به مه‌به‌ستی رایكردنی كاره‌كانیان".
ژووری بازرگانی سلێمانی راشیگەیاند: "ئامانج له ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دروست نه‌بوونی كێشه و گرفته بۆ بازرگانان و پیشه‌سازان".