شەڕی گومرگیی نێوان ئەمەریکا و کەندا و مەکسیک بازاڕی بۆرسەی ئەورووپای دابەزاندووە

بریارەکانی ترەمپ بۆ زیاد کردنی باج بەسەر کەنەدا، مەکسیک و چین، بازاڕی بۆرسەی پاریس و فرانکفۆرتی بە ڕێژەی 2% و بەریتانیش بە ڕێژەی 1% دابەزاندوە.

دوای شەڕی گومرگیی ئەمەریکا لەگەڵ کەنەدا، مەکسیک و چین، ئەمڕۆ دووشەممە، 03ـی شوبات 2025 بازاڕی بۆرسەی ئەورووپا لەگەڵ کردنەوەیدا دابەزیوە، بەهۆی ئەوەی پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو کە رەنگە ئەو باجانە یەکێتیی ئەورووپاش بگرێتەوە.

بازاڕيی ئۆتۆمبیل لە بۆرسەی پاریس و فرانکفۆرت بە ڕێژەی 2% دابەزیوە، بەڵام بۆرسەی بەریتانیا تەنیا 1% دابەزیوە، بەهۆی ئەوەی ترەمپ پێشتر گوتبووی: ڕەنگە ئەو باجانە بەریتانیا نەگرێتەوە.

هاوکات دابەزینی دراوی یۆرۆ و پاوەند هاوتایە لەگەڵ دابەزینی بازاڕی بۆرسەی ئاسیا و یەنی ژاپۆنی.

 کارلۆس کوێرپۆ، وەزیری ئابووریی ئیسپانیا جەختی کردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا بۆ پاراستنی بازاڕەکانی دەبێت بە شێویەکی یەکگرتوو وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بدەنەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment