ترەمپ: لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا گفتوگۆ دەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا  بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بەنیازە ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، لەگەڵ جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا گفتوگۆ بکات.

ترەمپ، بە ڕۆژنامەنووسانیشی گوت: ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا گفتوگۆ دەکەم و سبەی بەیانیش لەگەڵ مەکسیک و پێشبینی هیچ شتێکی شتێکی دراماتیکی ناکەم. ئێمە باجمان لەسەر داناون، ئەوان پارەیەکی زۆر قەرزاری ئێمەن، دەبێت بیدەنەوە.

ترودۆ، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە هەوڵی گەیشتن بە ترەمپ دەدات، بەڵام پەیوەندییەکانی وەڵام نەدراوەتەوە.

ترەمپ لە کۆتایی هەفتەدا ڕایگەیاند "ئەو باجانە بە ڕێژەی 25% لەسەر سەرجەم کاڵاکانی مەکسیک و کەنەدا هاوردەکرێن دەبێت، هەروەها باجی 10% لەسەر کاڵا چینییەکان کە بۆ ئەمەریکا هاوردە دەکرێن."

ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندووە "ئەو باجانە ئامانجیان سنووردارکردنی ماددە هۆشبەرەکان و هاتنی کۆچبەرانی بێبەڵگەنامەیە بۆ ئەمەریکا، بەڵام پێدەچێت مەترسی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان بۆ بەکارهێنەرانی ئەمەریکی لە سەرانسەری کۆمەڵێک کاڵا هەبێت لە ئەڤۆکادۆوە بگرە تا ئۆتۆمبیل.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیادەی بەسەر یەکێتیی ئەورووپاشدا کرد.