وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو خشتەیەی مووچە كە بڵاوكراوەتەوە روونكردنەوە دەدات
.
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە ئەو خشتەیەی مووچە كە لە ھەندێك ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا بڵاوكراوەتەوە فەرمی بێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەو خشتەیەی بڵاوكراوەتەوە فەرمی نییە و ئێمە بڵاومان نەكردووەتەوە، بەڵكو وەك وەزارەتی دارایی تەنھا وادەی دابەشكردنی مووچەی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگەمان بڵاوكردووەتەوە".
پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردبوو، رۆژی شەمە 27/6/2020 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت، ھەروەھا ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و سبەی مووچەی یەكەی 70 و 80 دابەش دەكرێت.