نرخی نەوت دابەزی
نرخی ئەمڕۆی نەوت
K24- هەولێر:
بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و دووبارە سەپاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە هەندێک وڵات، نرخی نەوت دابەزی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 83 سەنت دابەزی و بووە 40 دۆلار و 19 سەنت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 37 دۆلار و 69 سەنت دابەزی.
لە ئەمەریکا چەند وڵاتێکی دیکە، دووبارە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر خواست لەسەر نەوت و کەمی دەکاتەوە.
Reuters