دەسەڵاتدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر ڕادیۆیەکی تایبەت بە ئافرەتاندا گرت

ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان هەڵیانکوتایە سه‌ر بنکەی ڕادیۆیەکی تایبه‌ت به ئافره‌تان و دوو له كارمه‌ندانه‌كانی ڕادیۆکەیان ده‌ستگیر کرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گاكه‌یدا گرت؛ هاوكات ڕادیۆکە ڕایگەیاندووە، ئامانجیان ته‌نیا خزمه‌تكردنه نه‌ك سیاسه‌ت.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئێزگه‌ی "بیگۆم"ـی تایبه‌ت به ئافره‌تان و دوو له كارمه‌ندانه‌كانیان ده‌ستگیر كرد.
له‌م باره‌وه، وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی تاڵیبان بڵاوی کردووەتەوە، ئێزگه‌كه چه‌ندین جار به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنماییه‌كان به‌رنامه‌ی په‌خش كردووه. ده‌شڵێت، ئێزگه‌كه له ده‌ره‌وه هاوكاریی ده‌كرێت.
هاوكات ئێزگه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەیداوە، ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ی ئێزگه‌كه‌یان له كابول.
ئێزگه‌ی بیگۆم گوتووشیه‌تی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان دوو كارمه‌ندیان ده‌ستگیر كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپیۆته‌ر و كه‌لوپه‌ل و ته‌له‌فۆندا گرتووه.
ئێزگه‌ی بیگۆم له 8ـی ئاداری 2021 له ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان و پێنج مانگ به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات دامه‌زراوه.