گرینلاند خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئامادە دەکات

دوای لێدوانەکانی ترەمپ، گرینلاند خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئامادە دەکات.

گرینلاند، بەهۆی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند لەلایەن ئەمەریکاوە، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە 11ـی مارس دا دەکات.

ئەندامانی پەرلەمانی نووک، دەنگیان بە پێشنیازەکەی موتە بی ئێگدە، سەرۆک وەزیرانی گرینلاند بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی مارس کە بڕیار بوو لە سەرەتای مانگی نیسان بکرێت دا.

ئێگدە لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک جەختی لەسەر جددیەتی دۆخەکە کردووەتەوە و دەڵێت: "ئێمە لە قۆناغێکی مەترسیداردا دەژین، کە هاوشێوەی ئەو قۆناغە لە وڵاتەکەماندا هەرگیز ئەزموونمان نەکردووە."

هەرچەندە یاساکانی هەڵبژاردنی گرینلاند، پێویستی بە ماوەی شەش هەفتە لە نێوان ڕاگەیاندنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکاندا هەیە، بەڵام ئێگێدە جەختی لەوە کردەوە، بارودۆخی ئێستا پێویستی بە دەنگدانی پێشوەختە هەیە.

بڕیار بوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ لە 6ـی نیسان بێت، ئەوەش دوای چوار ساڵ لە دوایین هەڵبژاردن دا.