هاکان فیدان: ئەحمەد شەرع هەڵوێستێکی تەواو ڕوونی دەربارەی پەکەکە و یەپەگە هەیە

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، هەڵوێستێکی تەواو ڕوونی، دەربارەی پەکەکە و یەپەگە هەیە
چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی فەرمی تورکیای ڕاگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، هەڵوێستێکی تەواو ڕوونی، دەربارەی پەکەکە و یەپەگە هەیە، ئەمەش پێداویستییە ئەمنیەکانی تورکیا دابین دەکات.
گوتیشی: هیچ بژاردەیەک بۆ ئۆتۆنۆمی یان فیدراڵی لە کارنامەی حکوومەتی نوێی سووریادا نییە.
ئاماژەی بەوەش کرد، سووریا یان هەموو ئەندامانی پەکەکە دەگەڕێنێتەوە کە لە وڵاتانی جیاوازەوە هاتوون، یان بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا لەناویان دەبات.