گوتەبێژی هەسەدە: ئاگاداری کشانەوەی ئەمەریکا  نین

فەرهاد شامی
فەرهاد شامی

گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا رەت دەکاتەوە و دەڵێت:" هیچ زانیارییەکی لەو شێوەیەمان پێنەگەشتەوە".

چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، فەرهاد شامی، گوتەبێژی (هەسەدە) ڕایگەیاند: "هیچ پلانێکیان لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە بۆ کشانەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان پێنەگەیشتووە."

فەرهاد شامی گووتیشی: "بە دڵنیایەوە داعش و گرووپەکانی هاوشێوە لە دەرفەتێکی وا دەگەڕێن کە هێزەکانی ئەمەریکا بکشێنەوە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە.

لای خۆیەوە NBC NEWS لەسەر زاری دوو ئەفسەری باڵای ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا نیازی وایە لە سێ مانگی داهاتوودا هێزەکانیان لە سووریا بکشێننەوە.

هاوکات پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی سووریا ڕایگەیاندبوو "ئێمە دەستمان لەو ڕووداوانەدا نییە کە لە سووریا ڕوودەدەن"، ئاماژەی بەوەش کرد، "بڕیارێک دەدەین سەبارەت بە هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا، کە لە نێو ئاژاوەدان."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment