مەسعود پزیشکیان: بژاردەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا هەیە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران

مەسعود پزیشیکان، سەرۆکی ئێران دەڵێت: ئەمەریکا پێیوایە ژیانمان بە نەوتەوە بەندە، نازانێت ئێران سەرچاوەی دەوڵەمەندی هەیە.

چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: ئێمە وڵاتێکی بەهێزین و یەدەگ و سەرچاوکانمان لە جیهاندا ناوازەن، پێتان وانەبێت کە ژیانمان بە نەوتەوە بەندە، ئێوە نازانن ئێران سەرچاوەی دەوڵەمەندی هەیە.

مەسعود پزیشکیان دەڵێت: بژاردەمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا.

دوێنێ سێشەممە 5ـی شوباتی 2025، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە کۆشکی سپی گوتی، ئێران له‌ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌، گوتیشی، ئێران هه‌وڵی كوشتنی من بدات، لەناوی دەبەم.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه‌، ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران گفتوگۆ بكات، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسەکانیدا، ترەمپ به‌ مافی ئه‌مه‌ریكای زانی ڕێگریی له‌ فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بكات.