سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پشتگیری له‌ پێشنیازەکەی ترەمپ دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند کۆمارییەکان پشتگیری پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن، دەشڵێت: سبەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ کۆ دەبمەوە.

چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێشوازی لە پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکان لە شوێنەکانی دیکە و دەستبەسەرداگرتنی غەززە دەکەین.

هەروەها گوتیشی: ئەندامە کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پشتگیریی دەستپێشخەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئاماژەشی دا، سبەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆ دەبێتەوە و پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن.

چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025،  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە واشنتن پێشوازی لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەمەریکا کرد، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان کرد و ترەمپ پێشنیازی نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکانی لە شوێنەکانی دیکە و دەستبەسەرداگرتنی غەززەی کرد.