گوتەبێژی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ: ئیسرائیل ناتوانێت لە ئۆرگانێک بکشێتەوە کە تێیدا ئەندام نییە

 پاسکال سیم، گوتەبێژی فەرمیی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئەندامی ئەنجوومەنەکە نییە، بۆیە ناتوانێت لێی بکشێتەوە.

ئەو گوتەبێژە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانییدا دەڵێت: ئیسرائیل پێگەی چاودێری لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤدا هەیە، وەک هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کە 47 وڵات ئەندامن، بەڵام ئەندام نییە، دەوڵەتی چاودێر، ناتوانێت لە ئۆرگانێک بکشێتەوە کە تێیدا ئەندامی نییە.

ئەو قسانەی گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی ڕاگەیاندنی گیدۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بوو کە ئیسرائیل پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ کشانەوەی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەش کرد، ئیسرائیلیش "ئەندامێتیی خۆی لەو ئەنجوومەنەدا ڕادەگرێت".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانی جێبەجێکردنی کشانەوەی ئەمەریکای لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها لە دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) ئیمزا کرد، بڕیارەکە مشتومڕێکی بەرفراوانی لە بازنە نێودەوڵەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2006 وەک دەستەیەکی یاریدەدەری کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە، کاری چاودێریکردنی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەنجوومەنەکە لە 47 وڵات پێک دێت، بە دەنگی ڕاستەوخۆی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردراون، بەپێی بنەمای دابەشکردنی جوگرافی:

ئەفریقا و ئاسیا و ئۆقیانووسی هێمن – 13 کورسی

ئەمەریکای لاتین و کاریبی – 8 کورسی

ئەورووپای ڕۆژئاوا و ئەوانی دیکە – 7 کورسی

ئەورووپای ڕۆژهەڵات – 6 کورسی

ئەندامانی ئەنجوومەن بۆ ماوەی سێ ساڵ خزمەت دەکەن و تەنیا دوای دوو خولی یەک لە دوای یەک مافی دووبارە هەڵبژاردنەوەیان هەیە. ساڵانە یەک لەسەر سێی ئەندامەکان نوێ دەکرێنەوە، ئەمەش نوێبوونەوەی وەرزیی لە پێکهاتەی ئەنجوومەنەکەدا مسۆگەر دەکات.