نێچيرڤان بارزانى و نوێنه‌رى پوتین په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ـی شوباتی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ميخائيل بوگدانۆڤ، نوێنه‌رى تايبهتىی سه‌رۆكى ڕووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له کۆبوونەوەکەدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، وه‌به‌رهێنانى ڕووسى له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسيا، ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و ڕۆڵى كۆمپانيا ڕووسييهكان له هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى وزه‌دا كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕووسيا دووپات كرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا، يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى داوه.
