ئوسترالیا بۆ یەکەمجار کۆرپەی کەنغەری لە تاقیگەکان بەرهەم هێنا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی شوباتی 2025، ئەندرێس گامبینی، توێژەر و وانەبێژ لە زانکۆی کوینزلاندی لە ئوسترالیا، ڕایگەیاند "بۆ یەکەم جار توانیان بە سەرکەوتوویی کۆرپەی کەنغەر لە تاقیگەکان بەرهەم بهێنن.
ئەندرێس گامبینی، ئاماژەشی داوە، ئامانجی لە بەکارهێنانی پیتاندنی هێلکە و سپێرمەکانی لەناو ئامێری پشکنینی دەرەکی (IVF) بۆ بەرهەمهێنانی کۆرپەی کەنغەر لە تاقیگەکاندا دەبێتە هۆی پاراستنی ئاژهڵهكه لە لەناوچووندا.
باسی لهوهش کردووە، تیمەکانیان لە بەرهەمهێنانی کۆرپەی کەنغەر سوودیان لە تاکنیکی زاوزێی ئەسپ وەرگرتووە.
خواردنی کەنغەرەکان سەرچاوەی سەرەکەی خۆراکی ئوسترالیەکانە، ئەمەش وایکردووە بە تێپەڕبوونی کات مەترسی لەناوچوونیان هەبێت.
لەگەڵ ئەوەی ئوسترالیا یەکێکە لە وڵاتانەی هەمەچەشنە لە ڕووی گیانلەوەرانەوە، بەڵام بەرزترین ڕێژەی لەناوچوونی گیانلەوەرە شیردەرەکانیش لەو وڵاتەیە، ڕێکخراوێکی ژینگەی ناحکوومی ئوسترالیا بە ناوی (Invasive Species Council) ڕایگەیاند، دوای نیشتەجێبوونی ئەورووپیەکان لەو وڵاتە بە لایەنی کەمەوە 33 جۆری گیانلەوەر لەناوچوونە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی 2023ـی دامەزراوەی پاراستنی ئوسترالیا زیاتر لە دوو هەزار و 200 گیانلەوەر مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
لە ساڵی 2022 ئوسترالیا پلانێکی 10 ساڵەی بۆ پاراستنی گیانلەوەران لە مەرترسی لە ناوچوون ڕاگەیاند کە ئامانج لێی پاراستنی %30 جۆرە لەناوچووەکان بوو.