لەم دوو رۆژەدا مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت

.

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ و دووسبەی مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشه‌مه‌  30/6/2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن بۆ مانگی 2ی 2020 دابەشده‌كرێت".

ئاشكراشی كرد: "چوارشەممە، بەهۆی رێکخستنی میزانیەی نیوەی ساڵ لە لایەن بانکەکان مووچە دابەش ناکرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەمە 2/7/2020، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە و مووچەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و ليوای نەوت دەدرێت".