نوێترین دیمانه‌ی پیانیچ له باره‌ی بارسێلۆنا
پیانیچ: به‌خواستی خۆم بارسێلۆنام هه‌ڵبژارد

دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی میرالیم پیانیچی ناوه‌راستكاری بۆسنه‌ی به به‌های 60 ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند، ئه‌و یاریزانه له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دڵخۆشه كه ڕووده‌كاته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی جیهان.
میرالیم پیانیچی ته‌مه‌ن 30 ساڵان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بۆسنه بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: بارسێلۆنا هه‌میشه خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكی تۆپی پێیه، دڵخۆشم كه ئه‌و خه‌ونه‌ی منیش بووه راستی.
پیانیچ كه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته له یوڤێنتۆس بمێنێته‌وه، ده‌شڵێت: سه‌ركه‌وتن به ته‌نیا به یه‌ك كه‌س به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵام من متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه و زۆرترین هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به بارسێلۆنا بكه‌م و له ئێستاوه زۆر تامه‌زرۆم بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات رووبكه‌مه كامپ نوو.
پیانیچ گوتیشی: له‌سه‌ر خواستی خۆم داوای پۆشینی درێسی بارسێلۆنا كردووه، چه‌ندان یانه‌ش په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم به‌ڵام من بارسێلۆنام هه‌ڵبژارد، چاوه‌ڕێم بكه‌م به‌مزووانه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ده‌ست به راهێنانه‌كان ده‌كه‌م.
میرالیم پیانیچ، پێشتر یاری بۆ یانه‌ی میتز و لیۆنی فه‌ره‌نسی، رۆمای ئیتاڵیا كردووه و له 3 وه‌رزی رابردووش له یوڤێنتۆس بووه، له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه له كۆی 171 یاری، 22 گۆڵ و 36 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆماش 30 گۆڵ و 44 ئاسیستی هه‌یه و 16 گۆڵیشی به درێسی یانه‌ی لیۆن كردووه.